ئه‌و پیاوه‌ی لەسلێمانی ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت ده‌ستگیركرا
K24 - هەولێر
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركردووە، كه شه‌وی رابردوو به‌چه‌قۆ ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له رووداوێكدا پیاوێك به‌چه‌قۆ هێرشیكرده سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی و به‌سه‌ختی برینداری كرد، ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنه رووداوه‌كه‌و تۆمهتبارهكهیان ده‌ستگیركرد و ژنه‌كه‌شیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ژنه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی دۆسیه‌كه‌وه، تۆمه‌تبار راده‌ستی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان كرایه‌وه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ب، ن، ع) له‌دایكبووی 1995 به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێڕاقی راگیراوه‌و لێكۆڵينه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.