ئاسایشی رۆژئاڤا سێ به‌رپرس له كاره‌كانییان دوورده‌خاته‌وه
دواى ته‌قینه‌وه‌كانی 27ی مانگی رابردووی قامیشلۆ
K24 - هه‌ولێر:
دوای ته‌قینه‌وه‌كانی 27ی مانگی رابردووی قامیشلۆ، ئاسایشی رۆژئاڤا، سێ به‌رپرس له كاره‌كانییان دوورده‌خاته‌وه و هاوكات 200 ملیۆن لیره‌ی سووریش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو و باڵه‌خانه زیانلێكه‌وتووه‌كان ته‌رخان ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌ریه‌ك له عه‌بدولباست محه‌مه‌د كوتی، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆ، شێخمووس ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كان و عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د سه‌عدوون، گوته‌بێژی ئاسایشی رۆژئاوا، له كاره‌كیانییان دوورده‌خرێنه‌وه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی 27ی مانگی رابردووی قامیشلۆ، زیاتر له 50 كه‌س شه‌هید بوون و 80 كه‌سیش برینداربوون.