له‌ به‌دلیس هێرشكرایه‌ سه‌ر كاروانێكی جەندرمەی توركیا

سه‌ربازێك كوژراوه‌

K24 – هه‌ولێر

له‌ پارێزگای به‌دلیس له‌ باكووری كوردستان هێرشكرایه‌ سه‌ر كاروانێكی ھێزە ئەمنیەكانی توركیا، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی پله‌دار كوژرا.

هێرشه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی نازار له‌ ناوچه‌ی خزان روویداوه‌ كه‌ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ به‌ رۆكێت هێرشیان كرده‌ سه‌ر كاروانێكی جەندرمەی توركیا. له‌ ئه‌نجامی روودانی شه‌ڕ و پێكدادان، سه‌ربازێكێ پله‌دار كوژراوه‌ و قوروجییه‌كیش (پاسه‌وانانی گوند) بریندار بووه‌.

پاش رووداوه‌كه‌، سوپای توركیا له‌ ناوچه‌كه‌‌ ده‌ست به‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كرد.