خالید عه‌باس: له دهۆك هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كراوه

K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كراوه، ده‌شڵێت زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتییان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) خالید عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له دهۆك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ته‌واو بووه و كه تێیدا زیاتر له 54 هه‌زار ئاواری شنگال كه له كه‌مپه‌كانی دهۆكدان، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراقی پێویست ده‌كات له‌مڕۆوه راگه‌یاندنه‌كان و كاندیده‌كان به بڕیای "بێده‌نگی راگه‌یاندن" پابه‌ندبن، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه كه سبه‌ی شه‌ممه به ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستپێده‌كات بۆ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌بچێت. جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌و پابه‌ندبوونه كاندیده‌كانیش ده‌گرێته‌وه، كه به‌پێی یاسای ژماره (4)ـی ساڵی 2023 رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه.
خالید عه‌باس باسی له‌وه‌ش كرد، جگه له ئاماده‌كارییه ته‌كنیكییه‌كان، هاوكات ئاماده‌كاری ئاساییشیش كراوه به‌تایبه‌ت بۆ پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان و پاراستنی ئاشایشی رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه له دهۆك 34 بنكه دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان له‌و بنكانه ده‌نگه‌كانیان بده‌ن. روونیشیكرده‌وه ئه‌و 34 بنكه‌یه 131 وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌خۆ ده‌گرن و ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیشیان له‌و بنكانه هه‌یه زیاتر له 54 كه‌س ده‌بن.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە 26 کورسی پێکهاتووە کە حەوت کورسییان کۆتای ئافرەتانە، لەگەڵ بوونی سێ کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکانی ئێزدی، شەبەک و کریستیانەکان کە کۆی گشتی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەبێتە 29 کورسی.
وابڕیارە رۆژی دووشه‌مه 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید کێبڕکێ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن کە چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن و لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.