كینیا.. ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به‌هۆی رێگریكردن له خه‌ته‌نه‌كردنی كچان به‌ردباران ده‌كرێت

K24 – هەولێر:
ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كینی هه‌ڵده‌كه‌وتنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس و ئه‌فسه‌رێك به‌ردباران ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كچی وڵاته‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك رزگار كردووه كه هه‌وڵی خه‌ته‌نه‌كردنیان ده‌درا.
رۆژنامه‌ی گاردیان "The Guardian"ـی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له كینیا تا ئێستا دابونه‌ریتێكی زاڵه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته و له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی خێزان و پیاوانیشه‌وه پشتگیری له مانه‌وه‌ی ده‌كرێت و به‌رگری لێ ده‌كه‌ن و دژ به هه‌ر كه‌سێكیش ده‌وستنه‌وه، رووبه‌ڕووی ئه‌و نه‌ریته ببێته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پۆلیسی كانتۆنی ئیلیگۆ ماراكوێت له كینیا ژماره‌ی كچیان له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك رزگار كردووه و بۆ بنكه‌ی پۆلیسی كانتۆنه‌كه گواستوویانه‌ته‌وه، كه خه‌ریك بووه به‌زۆر خه‌ته‌نه بكرێن.
گاردیان روونیكردووه‌ته‌وه، پاشان ژماره‌یه‌ك گه‌نج هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌كه‌ی پۆلیس و ئه‌فسه‌رێكیان به ناوی مۆشۆت پۆما قۆڵبه‌ست كردووه، كه سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی كچه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌كه كردبوو. گاردیان ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی مۆشت پۆما قۆڵبه‌ست كراوه، له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كانه‌وه به‌ردباران كراوه تاوه‌كو گیانی له‌ده‌ست داوه و دواتریش به‌هۆی تووڕه‌ییه زۆره‌كه‌یانه‌وه، ته‌رمه‌كه‌یان سووتاندووه.
ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، ئه‌و كچانه‌ی رزگاركراون ئه‌ندامی مێیینه‌یان شێوێندراوه و جارێكی دیكه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كراون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
رۆژنامه‌ی گاردیان باسی له‌وه كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له كینیا به یاسا قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام نه‌ریتی ئه‌و وڵاته هێشتا به‌سه‌ر یاسادا زاڵه و له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته په‌یڕه‌و ده‌كرێت.