كاتژمێره‌كه‌ی شازاده دزرا
نرخه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ بوو
K24 – هه‌ولێر:
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، كاتژمێری شازاده‌یه‌كی سعودی دزراوه، به قسه‌ی خۆی كاتژمێره‌كه گرانبه‌هایه و نرخه‌كه‌ی،یه‌ك ملیۆن یۆرۆیه".
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی ڕایگه‌یاند" ڕۆژی هه‌ینی 5/8/2016 ژنێكی سعودی سكاڵای له‌لای پۆلیس تۆماركردووه و گوتوویه‌تی" كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستمیان دزیووه كه نرخه‌كه‌ی "1" ملیۆن یۆرۆ بووه و ده‌كاته به‌های (1.11) ملیۆن دۆلار.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس گوتوویه‌تی" ژنه‌كه به پۆلیسی گوتووه كه له خانه‌واده‌ی پاشایه‌تی سعودیه‌یه و له‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ ژنێكی دیكه‌دا بووه، له‌لایه‌ن دوو پیاوه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ریان،و كاتژمێره‌كه‌یان له ده‌ستی كردووه‌ته‌وه و دزیوویانه و ڕایانكردووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و شازاده‌یه نه‌یگوتووه ماركه‌ی كاتژمێره‌كه‌ی چییه وا هێنده گران به‌هایه، به‌ڵام پێده‌چێت یه‌كێك له‌م جۆره كاتژمێرانه بێت.
.jpg)
1,100,000$ Chopard Ice Cube
.jpg)
$VACHERON CONSTANTIN 1,500,000