كۆنتڕۆڵكردنەوەی منبج رەتدەكرێتەوە

K24 – ھەولێر

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 شەڕڤان دەروێش گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی منبج، رەتیكردەوە تەواوی منبج لە دەستی داعش رزگاركرابێت.

شەڕڤان دەروێش بە كوردستان24 گوت: "شەڕ و پێكدادان لە منبج بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا شارۆچكەكە بە تەواوی رزگارنەكراوە".

كەمێك پێش ئێستا روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندبوو كە تەواوی منبج لەلایەن شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی كۆنتڕۆڵكراوە.

لە لایەكی دیكە فەرماندەی گشتی ئەنجوومەنی سەربازی منج روونیكردەوە: "تا ئێستا 80% شارۆچكەی منبج كۆنتڕۆڵكراوە".