کۆمسیۆن: نەناردنی ئەنجامی هەندێک وێستگەی دەنگدانی تایبەت بە هۆکاری تەکنیکی بووە
K24 – هەولێر
ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەبارەت نەناردنی ئەنجامی هەندێک وێستگەی دەنگدانی تایبەت بۆ هۆکارەکانی تەکنیکی دەگەڕێتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە پشتبەستن بە بڕگەی (د) لە ماددەی (10/یەکەم) لە یاسای ژمارە (4)ـی ساڵی 2023 (هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پارێزگاکان و قەزاکان، ژمارە (12)ـی ساڵی 2018) کە ئاماژە بەوە دەدات، لە ئەگەری رەوانەنەکردنی ئەنجامەکان لەلایەن ئامێری خێراکردنی ئەنجامەکان لە رێگەی ناوەندی گواستنەوە بۆ ناوەندی ریزکردنی ئەنجامەکان بۆ ماوەی شەش کاتژمێر، ئەوە سندوقەکان دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندی وردبینی لە پارێزگا.
ئاماژەبەوەشکراوە، بۆ وەرگرتنی ئەو رێکارانەی کە کۆمسیۆن دایناوە، کە بە ئەنجامی ژماردن و ریزکردنی دەستی لە ناوەندی وردبینی پارێزگاکە پەسەند دەکرێت.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "بە لەبەرچاوگرتنی نەناردنی ئەنجامی هەندێک وێستگەی دەنگدانی تایبەت بۆ هۆکارەکانی تەکنیکی دەگەڕێتەوە کە لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئامێرەکانەوە "کۆمپانیای میرۆی کۆری" لە نامەکەیدا لە بەرواری 17/12/2023دا ئاماژەی پێکراوە، لە جێبەجێکردنی دەقی یاسایی پێشوودا، هاتووە کە دەستەی کۆمیساران بڕیارنامەی ژمارە (1)ی راپۆرتی نائاسایی (67)ـی لە 12 /17/2023، دەرکرد. کە پێویستی بە گواستنەوەی ئەو وێستگانە هەیە، بۆ ناوەندەکانی وردبینی بەپێی پارێزگاکان بە مەبەستی دەرکردنی راپۆرتی ئەنجامەکان و ئەنجامدانی پرۆسەی ریزکردن و ژماردنی دەستی بەپێی ئەو پرۆسەیە لەگەڵ رێکارەکان و رێکخستنی فۆڕمی ئەنجامەکانی (41) و (42) و ناردنیان بۆ بەشی بەڕێوەبردن و پۆلێنکردنی ئەنجامەکان لە فەرمانگەی نیشتمانی بە مەبەستی پەسەندکردن.
بەهۆی بوونی کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان، لە بەشێک لە بنکەکانی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکووک داتاکان نەگوازراونەتەوە بۆ بنکەی سەرەکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە بەغدا.