عیرفان كه‌ركووكی: ده‌نگماندا بۆ كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی كه‌ركووك

K24 - هەولێر:
سكرتێری پارتی گه‌لی توركمانی رایده‌گه‌یه‌نێت به‌شداریان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی كه‌ركووك بهێنن و دادپه‌روه‌ری و شكۆ بۆ شاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) عیرفان كه‌ركووكی، سكرتێری پارتی گه‌لی توركمانی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای شه‌ش ساڵ دابڕان له كه‌ركووك خۆی هه‌ڤاڵه‌كانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركووك و ده‌نگیان به لیستی 197 دا، كه وه‌ك ئه‌و ده‌لێت لیستی برایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خه‌ڵكی كه‌ركووك به‌جۆشوخرۆشه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد. روونیشیكرده‌وه ئه‌و بنكه‌یه‌ی ئه‌و ده‌نگی لێ داوه هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نه‌بووه و به‌ئاسایی و به‌بێ بوونی هیچ جۆره كێشه‌یه‌ك به‌تایبه‌تی كێشه‌ی ته‌كنیكی پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌چووه.
عیرفان كه‌ركووكی جه‌ختیشیكرده‌وه خه‌ڵكی كه‌ركووك به به‌شداریكردنیان له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌توانن رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی شاره‌كه ببنه‌وه و كۆتایی به گه‌نده‌ڵی و سته‌م و زۆردارییه‌كانی بهێنن.
دووپاتیشیكرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه به‌شداریكردنی كه‌ركووكییه‌كان زۆر گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری و سیسته‌م و شكۆ بۆ شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه و كۆتایی به‌هه‌موو ناله‌بارییه‌كی ئه‌و شاره بهێنرێت.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.