کوردستان24 رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بڵاودەکاتەوە

دەنگدانی تایبەت
دەنگدانی تایبەت

K24 – هەولێر:

نووسینگەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر ئاستی پارێزگاکان رێژەی بەشداریکردنیان لە دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بڵاوکردووەتەوە، کە بەشێوەیەکی گشتی لە پارێزگا شیعەنشینەکان ئاستی بەشداریکردن لە دەنگدان زۆر نزمە.

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە پارێزگای کەرکووک، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی بریتی بووە لە 40%.

هاوکات لە پارێزگای دیالە رێژەی بەشدایکردن لە دەنگدان 40% بووە و لە پارێزگای ئەنبار 36% بووە، لە پارێزگای نەینەوا 30% و لە پارێزگای موسەننا 32%، لە پارێزگای نەجەف 13%، لە پارێزگای کەربەلا 17% و لە پارێزگای زیقار 17% و لە بەغدا/رەسافە 10%.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (18ـی کانوونی یەکەمی 2023) پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان له‌ 15 پارێزگای عێراق بە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەستیپێکرد و کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە پرۆسه‌كه‌ كۆتاییهات و بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران.