بە بەشداریی مەسرور بارزانی نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەستیپێکرد

بە بەشداریی مەسرور بارزانی نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەستیپێکرد
بە بەشداریی مەسرور بارزانی نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەستیپێکرد

K24 - هەولێر

بە بەشداریی مەسرور بارزانی نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەستیپێکرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21-12-2023، بە بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لەژێر ناوی (هێز و توانای ئافرەت، بناغەی پێشکەوتنی ئاشتی و ئابوورییە) دەستیپێکرد.

نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و، بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. ژمارەیەک بەرپرسی حکومی، پارێزگارانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی حزبە سیاسییەکان تێیدا بەشدارن.

لە کۆنگرەکەدا پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ئامادە دەکرێت و دەستەی نوێ بۆ سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتان ھەڵدەبژێردرێت کە لە حەوت ئەندام و سێ یەدەگ پێکھاتوون.

لە کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا؛ سکرتێر دیاری ناکرێت دوای کۆنگرە لەلایەن دەستەی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانەوە کەسێک وەک سکرتێری ڕێکخراوەکە دیاری دەکرێت.

دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان

یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە 11/12/1952 بە ڕێنوێنی و ڕاسپاردەی بارزانی نەمر لە شاری سلێمانی لە مالی میرزا غەفوور بە شێوەیەكی نهێنی دامەزرا, بەڵام لەبەر نالەباری بارودۆخی سیاسی ئەو كاتە نەتوانرا كۆنگرە و كونفرانس ببەسترێت‌ و هەڵبژاردن بكرێت‌ و سكرتێر و هەیكەلی تەنزیمی دیاری بكرێت‌. 

کۆنگرەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان:

- كۆنگرەی یەكەم: لە ساڵی 1963 بە شێوەی نهێنی بەسترا و بەهیە مەعروف كرا بە سكرتێر و ناوی یەكێتییەكەش لە (یەكێتیی ئافرەتانی دیموكراتی كوردستان)وه گۆڕا بۆ یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان.

- كۆنگرەی دووەم: لە 25/9/1970 لە شاری بەغدا، نوێنەرانی پارێزگاكانی (دهۆك، نەینەوا، كەركووك، سلێمانی، خانەقین)ـی یەكێتیی ئافرەتان بەشدارییان لە كۆنگرەی (اتحاد نساء العراق ) كرد، بەڵام لەبەرئەوەی ئامانجەكانیان وەكو یەك نەبوون، یەكێتی ئافرەتان پاشەكشەی كرد. بۆیە لە 18/4/1971 هەر لە بەغدا كونگرەیەكی دووەمیان بەست و چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی گرنگ كە لەگەڵ بارودۆخی ئەوكاتی كوردستان دەگونجان دەركرا و زەكییە ئیسماعیل حەقی بە سكرتێر هەڵبژێردرا.

- کۆنگرەی سێیەم: لە 13/2/1972 بۆ خۆئامادەكردن بۆ كۆنگرەی سێیەم یەكەمین كۆنفرانسیی خۆی بەستووە. لە 30/4/1972 لە مەسیف سەلاحەدین كۆنگرەی سێیەم بەستراو (زەكییە اسماعیل حەقی) بە سكرتێر هەڵبژێردرا.

* لە نێوان ساڵانی 1975 تا 1991 لە هەندەران دەستەیەكی پێكهێنا بۆ ڕێكخستنی ئافرەتان و ڕاپەڕاندنی كاروباریان لە ئاوارەيیدا.

* لە 19-23 / 2/1992 كۆنفرانسی شەهید (لەیلا قاسم) لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەسترا و نوێنەرانی شارەكانی (كەركووك، سلێمانی، دهۆك، هەولێر) بەشداريیان تێیدا كرد و لەم كۆنفرانسەدا ئاماژە بە پەیڕە و و پرۆگرامی یەكێتیی ئافرەتان كرا و بڕیاری گرنگ دەركرا. هەرچەندە كۆنفرانس بوو، بەڵام دەسەڵاتی كۆنگرەی پێدرا و شیرین ئامێدی بە سكرتێر هەڵبژێردرا.

- كۆنگرەی چوارەم: لە 27/7/1997 لە شاری هەولێر لە ژێر دروشمی (یەكسانی) كۆنگرەی چوارەم بەسترا و لەم كۆنگرەیەدا نوێنەری لقەكانی (دهۆك، هەولێر، كەركوك، سلێمانی، رانیە، سۆران، ئاكرێ‌، هەڵەبجە و ڕێكخستنەكانی دەرەوەی وڵات) بەشداريیان تێدا كرد و (شیرین ئامێدی) بە سكرتێر هەڵبژێردرا.

- كۆنگرەی پێنجەم: لە 27-30/10/ 2001 لە شاری هەولێر لە ژێر دروشمی (ئاشتی و یەكسانی و دادوەری كۆمەڵایەتی) كۆنگرەی پێنجەمی (ی.ئا.ك) بەسترا و پەیڕە و پرۆگرامی نوێ‌ دارێژرا و لە لایەن ئەندامانی كۆنگرەوە سەركردایەتیيەكی نوێ‌ بۆ یەكێتی ئافرەتان هەڵبژێردرا، كە پێكهاتبوون لە (16) كەس بۆ ئەندامێتی لیژنەی ڕاپەڕاندن و (4) ئەندامی یەدەگ، لە 15/11/2002 لیژنەی ڕاپەڕاندن یەكەم كۆبونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی سەرجەم هەڤاڵانی هەڵبژێردراوی لیژنەی ڕاپەڕاندن و مەكتەبی ناوەندی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان ئەنجامدا و لەم کۆبوونەوەدا سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت هەڵبژێران كە پێكهاتبوون لە (8) ئەندام و شیرین ئامێدی به سكرتێر ده‌رچوو.

- كۆنگرەی شەشەم: یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە ڕۆژانی 12-14/3/2007 بە ئامادەبوونی (175) ئەندام، كە نوێنەرایەتی سەرجەم ئەندامانی یەكێتی ئافرەتانیان دەكرد لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان كۆنگرەی شەشەمی خۆی لە ژێر دروشمی ( پەرەپێدانی تواناكانی ئافرەت لە پێناو بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی یەكسان) لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان سازكرد. (175) ئەندامی كۆنگرە دەنگیاندا بۆ " 9 " كەس بۆ ئەندامێتی مەكتەبی سكرتاریەت.

لەم كۆنگرەیەدا هەیكەل و پێكهاتەی یەكێتی ئافرەتان گۆڕانكاری بەسەردا هات بەم شێوەیە : لە جیاتی ( لق ) ئەنجومەنی پارێزگا دانرا، كە بەرزترین دەسەڵاتە لە پارێزگادا. لە جیاتی ( ناوچە ) ئەنجوومەنی قەزا دانرا. لە جیاتی ( ڕێكخراو ) ئەنجومەنی ناحیە دانرا. دوای كۆنگرە ئۆفیسێك لە ئەوروپا دانرا، كە مەڵبەندەكەی لە وڵاتی هۆڵەندایە بۆ سەرپەرشتیكردنی كاروباری ئافرەتانی كورد لە ئەوروپا. د. كوردستان موكریانی به سكرتێر دەرچوو.

- كۆنگرەی حەوتەم: لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 4-5/8/2010 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی (208) ئەندامی كۆنگرە، كە نوێنەرایەتی سەرجەم ئەندامانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستانیان دەكرد، كۆنگرەی حەوتەمی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە ژێر دروشمی ( بەرەو كۆمەڵگایەكی مەدەنی و ئایندەیەكی پرشنگدارتر) دەستی بە كارەكانی خۆی كرد. لە دووەم ڕۆژی كۆنگرە و لە كاتژمێر 4 ئێوارە لە كەشێكی ئازاد و دیموكراسیدا بە تێكڕای دەنگی ئەندامان بەڕێز ( د.ڤیان سلیمان حاجی) بە سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان هەڵبژێردرا.

- کۆنگرەی هەشتەم: لەرێکەوتی 3-4/ 9 / 2018 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی ( 166 ) ئەندامی كۆنگرە، كە نوێنەرایەتیی سەرجەم ئەندامانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستانیان دەكرد، كۆنگرەی حەوتەمی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە ژێر ناوی (نیشتمان) دەستی بە كارەكانی خۆی كرد. لە دووەم ڕۆژی كۆنگرە و لە كاتژمێر 04:00ـی ئێوارە لە كەشێكی ئازاد و دیموكراسیدا بە تێكڕای دەنگی ئەندامان ( د.ڤیان سلێمان حاجی) بە سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان هەڵبژێردرا.