حزبی شیوعی سیاسییه‌كی دێرین بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا كاندید ده‌كات
K24 - هەولێر:
حزبی شیوعی رووسیا سیاسییه‌كی دێرین بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا كاندید ده‌كات، كه پێشتریش له ساڵی 2004 بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كاندید بوو، به‌ڵام ئه‌و كات له به‌رامبه‌ر ڤیلادیمێر پوتن شكستی هێنا.
ئاژانسی ئه‌نته‌رفاكسی رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌لیكسه‌نده‌ر یۆشینكۆ، سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی رووسی رایگه‌یاندووه بۆ كێبڕكێكانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا كه بڕیاره له ئاداری ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، نیكۆڵای خاریتۆنۆڤ-ـیان كاندید كردووه.
حزبی شیوعی هه‌ر چه‌نده له‌ناو په‌رله‌مانی رووسیا ئۆپۆزسیۆنه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پشتیوانی له سیاسه‌ته‌كانی كریملن ده‌كات.
نیكۆڵای خاریتۆنۆڤ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه، ئه‌ركیان بریتییه له رێكخستنی ریزه‌كانی گه‌ل و به دروشمی "سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌موو به‌ره‌كاندا" كه مه‌به‌ستی جه‌نگی دژ به ئۆكرانیایه، ده‌چنه ناو بانگه‌شه و كێبڕكێكانی هه‌ڵبژاردن.
خاریتۆنۆڤی ته‌مه‌ن 75 ساڵ یه‌كێكه له سیاسییه دێرینه‌كان و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1993ـوه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دۆمای رووسییه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2008ـیشه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یه و له‌وه‌ته‌ی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیایش، له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌داوه سزای خراوه‌ته سه‌ر.
خاریتۆنۆڤ ساڵی 2004 بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كاندید بوو و رێژه‌ی 13،69%ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و له به‌رامبه‌ر ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ئێستای رووسیا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.