یونیسێف: له غه‌ززه مه‌ترسی مردن به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه بووه‌ته راستی
K24 - هەولێر:
چه‌ند رۆژێكی دیكه جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس پێی ده‌نێته مانگی سێیه‌م، له‌به‌رامبه‌ردا رۆژ له دوای رۆژ ئازار و مه‌ینه‌تیی غه‌ززه‌ییه‌كان زیاتر ده‌بن و ژماره‌ی كوژراوانیش به‌رزده‌بنه‌وه، هیچ ئاماژه‌یه‌كیش بۆ وه‌ستانی ئه‌و شه‌ڕه نابیندرێت. هاوكات رێكخراوی یونیسێف رایدهدهگهیهنێت، له غه‌ززه مه‌ترسی مردن به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه بووه‌ته راستی.
رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی له غه‌ززه مه‌ترسی مردن به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه بووه‌ته راستی . یونیسێف له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس داواشیكردووه هاوكارییه مرۆییه‌كان بێ به‌ربه‌ست كێشه بۆ غه‌ززه بنێردرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ژنان و منداڵانی غه‌ززه به‌رده‌وام له ئاسمانه‌وه دووچاری توندی تیژی ده‌بنه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی سه‌دان فه‌ڵه‌ستینی رفێندرا‌و و ده‌ستگیركراو كردووه.
ماوه‌ی 11 هه‌فته‌یه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی غه‌ززه، له‌نێو گۆڕه‌پانی جه‌نگ له غه‌ززه، خه‌ریكن ته‌رمی كوژراوان كۆده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، كۆی ژماره‌ی كوژراوانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشته 20424 كوژراو و 54036 بریندار.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه سوپای ئیسرائیل پێشتر رایگه‌یاندبوو، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر باشووری كه‌رتی غه‌ززه چڕتركردووه‌ته‌وه و وێڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و برسییه‌تی، هاووڵاتییانی غه‌ززه شوێنێكی سه‌لامه‌ت بۆ خۆ حه‌شاردان له ترسی بۆردومانه‌كان نادۆزنه‌وه.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رایگه‌یاند، هێرشه‌كانییان گواستووه‌ته‌وه بۆ باشووری كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌و گوته‌بێژه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ده‌ستێكی هێرشی زه‌مینی له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، 152 سه‌رباز كوژراون.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل سەریهەڵدا، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و 500 ئیسرائیلی کوژراون، هەروەها زیاتر لە 20 هەزار فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە 50 هەزاریش بریندارن.