سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کەسایەتی ناسراو لالە سەرحەد خەلیفە دەکات
K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی کۆمەڵایەتی ناسراو لالە سەرحەد خەلیفە یونس، پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات و هاوخەمی بۆ بنەماڵەکەی دەردەبڕێت.
رۆژی دووشەممە (25ـی کانوونی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کەسایەتیی کۆمەڵایەتی ناسراو لالە سەرحەد خەلیفە یونس کرد.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پرسەنامەکەیدا هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو دەربڕیوە و نووسیویەتی: خوای دلۆڤان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کەسایەتیی کۆمەڵایەتی ناسراو لالە سەرحەد خەلیفە یونس دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان