فرانسوا مایرز ده‌بێته یه‌كه‌مین ئافره‌ت سامانه‌كه‌ی گه‌یشته 100 ملیار دۆلار

K24 - هەولێر:
فرانسوا بێتنکۆرت مایرز کە بە "میراتگری لۆریال" وەسف دەکرێت، بووە یەکەم ژن لە جیهاندا کە سامانه‌كه‌ی 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌پێی پێوه‌ره‌كانی ملیاردێری، رۆژی پێنجشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، سامانه‌كه‌ی مایرز 100.2 سه‌د ملیار و دوو سه‌د ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاند.
بلومبێرگ له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، ئەم دەستکەوتە لە کاتێکدا بوو کە پشکەکانی کۆمپانیای "لۆریال ئێس ئەی - L'Oréal SA" کە ئیمپراتۆریەتی جوانکارییە لەلایەن باپیرەی مایرزهوه دامەزراوە، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1998ـوه بۆ به‌رزترین ئاست بەرزبووه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی 35% له تێكڕای ئه‌م ساڵدا. سه‌رنج بۆ ئه‌وه‌ش راكێشراوه كه مایرز خاوه‌نی یه‌ك له‌سه‌ر سێی پشكه‌كانی كۆمپانیاكه.
ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پشكه‌كانی لۆریال به‌ڵگه‌یه بۆ فراوانبوونی پیشەسازییەکانی مۆدە و جوانکاری فەرەنسا.
به‌گوێره‌ی بلومبێرگ مایرز له دوای کارلۆس سه‌لیم، پله‌ی 12ـیه‌مین دەوڵەمەندترین کەسانی جیهانی وه‌رگرتووه و پێشبینی ده‌كرێت به‌م هه‌نگاوه‌یشی له ساڵی داهاتوودا سامانه‌كه‌ی زیاتر به‌رز ببێته‌وه و پشهكانی له‌ناو لۆریال فراوانتر بن.
فرانسوا مایرز له‌ناو میدیاكاندا به‌وه ناسراوه ئافره‌تێكی رووخۆش و ساده و لێبوورده‌یه و خوای له چینه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه جیاناكاته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌موواندا كراوه و یارمه‌تیده‌ر و ههماههنگكاره، ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله‌كه‌یشی له گرانبه‌هاكان نییه.