6 یانەی عێراق بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی كورد لە كێبڕكێ دان
شەش یانەی خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی كوردی یانەی دالكورد لە كێبڕكێ دان، دوو یانەیان لە شاری بەغدایە و دوو یانەی كوردستانیش لە نێو لیستی ئەو یانانەدان كە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە كوردە دەكەن.
ئەیسەر قاسم ئەستێرە كوردەكەی یانەی دالكورد ئەگەرچی ساڵێك لە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە سویدییەكە ماوە، بەڵام چەندان یانەی خولی ئەستێرەكانی عێراق هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە چڕ كردووەتەوە، دیارترینیان یانەی دهۆكە كە لەسەر خواستی ئەحمەد خەلەفی راهێنەرە نوێیەكەیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەسەرهێڵن.
ئەحمەد خەلەف راهێنەری نوێی یانەی دهۆك پێشتر كاتێك راهێنەری تەڵەبە بووە لە رووبەڕبوونەوەیەك لەگەڵ یانەی زاخۆ ئاستی ئەیسەر قاسمی بینیوە و لەوكاتەوە پێی سەرسامبووە، بۆیە ئێستا لەگەڵ یانەی دهۆك دەرگایان بەڕووی ئەو یاریزانەدا كردووەتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، یانەی نەورۆزی شاری سلێمانیش ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی هەیە، هاوكات دوو یانەی شاری بەغدا كە تێیدا كارەبا و نەفت لە رێگەی بەڕێوەبەری كارەكانی ئەیسەر قاسم خواستی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەربڕیوە، هەروەها یانەی نەفتی بەسرەش ئەو یاریزانە كوردەی كردووەتە ئامانج.
ئەیسەر قاسم گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی دالكورد لە هاوینی 2025 كۆتایی دێت، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی دالكورد نەیانتوانی بۆ خولی پلەیەكی سویدی بگەڕێنەوە، ئەیسەر ساڵێك لە گرێبەستەكەی ماوە، ئێستا دالكورد بەهۆی كێشەی دارایی مەترسی ئەوەی هەیە بۆ خولی پلەسێ دابەزێت، ئەگەر دالكورد ماڵئاوایی لە خولی پلەدوو بكات ئەوا ئەیسەر بەبێ گەڕانەوە بۆ دالكورد دەتوانێت مافی دەستبەرداربوونەكەی وەربگرێت، چونكە بەپێی یاسایی خولی سویدی هیچ یانەیەكی پلەسێ ناتوانێت یاریزانی پیشەگەر و دەرەوە بگوازێتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتووە ئەیسەر دەیەوێت لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوو مافی دەستبەرداربوونەكەی لە دالكورد وەربگرێت و لەگەڵ یەكێك لە یانەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق رێكبكەوێت.
ئهیسهر قاسم لە سنووری پارێزگای دهۆك لە دایكبووە، له 2016 كه ئهوكات تهمهنی 14 ساڵ بوو یاریی بۆ زێرهڤانی دهكرد، پاشان درێسی یانهی زاخۆی پۆشیوه، دواتر له رێگهی یانهی ههندرێنهوه لە خولی نایابی كوردستان خۆرخی ئهیسهر ههڵهات، ئەگەرچی لە باڵەكان یاریی دەكرد، لە یەكەمین وەرزیدا 4 گۆڵ و 5 ئاسیستی بۆ ههندرێن كرد و بهشداریی له زۆربهی گۆڵ و هێرشهكانی ههندرێندا دهكرد.