ژمارەی قوربانییانی دوو تەقینەوەکەی کرمانی ئێران گەیشتە 103 کوژراو و141 بریندار

شوێنەواری تەقینەوەکانی کرمان
شوێنەواری تەقینەوەکانی کرمان

K24 – هەولێر :

ژمارەی قوربانیانی دوو تەقینەوەکەی نزیک مەزارگەی قاسم سولەیمانی و مزگەوتی سساحێب زەمان لەسەر رێگەی رەوزەی شەهیدان، لە پارێزگای کرمان گەیشتە 103  کوژراو  و 141بریندار.

دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند: تەقینەوەکە کارێکی تیرۆریستی بووە و لەرێگەی دوو جانتای پڕ لە تەقینەوە ئەنجامدراوە.

ئاژانسی تەسنیم بڵاوی کردەوە، ئەو کردەوە تیرۆریستیانە خۆکوژی بووە و لەرێگەی دوو جانتای پڕ لە تەقەمەنی ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-01-2024، چوار ساڵ بەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێراندا تێدەپەڕێت. بەوبۆنەیە ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر چووبوونە سەر مەزارگەکەی لە شاری کرمان.

بەرەبەیانی رۆژی 03-01-2020، لە بۆردوومانێکی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکادا، قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.

Fly Erbil Advertisment