دابەشکردنی نەوت بە 50 هەزار دەستپێدەکات

دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییان - وێنە: ئەرشیف
دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییان - وێنە: ئەرشیف

K24 – هەولێر

دابەشکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و ئەمجارە لە بەرامبەر یەک بەرمیل نەوت 50 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.

نەبەز فەقێ عەوڵا، بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت لە قەزا و ناحییەکان و دەرەوەی شاری هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، بڕێک لەو نەوتە گەیشتووەتە هەولێر بۆ دابەشکردنی چاوەڕێی بڕیاری وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەکەن.

گوتیشی: "لە سەرەتاوە لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت".

پێشتر لە کۆبوونەوەی رۆژی 24/12/2023، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو: هەموو رێکارەکانی بۆ هێنان ئەو 50 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی تەواو کردووە، کە عێراق بڕیاری ناردنی بۆ پارێزگاکانی کوردستان داوە، هەموو هەوڵەکانی بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی پرۆسەکە بەگەڕخستووە.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، تا سەرەتای ئەمساڵ نزیکەی 207 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.

Fly Erbil Advertisment