ئه‌ندۆنیسیا.. دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر خۆیان پێكدادا
K24 – هەولێر:
دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌ندۆنیسی خۆ پێكدا ده‌كێشن له ئه‌نجامدا سێ له سه‌رنشینه‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
له‌وباره‌یه‌وه ئیبراهیم تۆمبۆ، گوته‌بێژی پۆلیسی ئه‌ندۆنیسیا رایگه‌یاند، كاتژمێر 6:30ـی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 5ـی كانوونی دووه‌می 2024) دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نزیك كێڵگه‌یه‌كی چاندنی برنج له چیكالینگا له هه‌رێمی جاوه‌ی رۆژئاوا له ئه‌ندۆنیسیا خۆیان پێكدا كێشا. روونیشیكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك له كارڤانه‌كانیان به‌هۆی پێكدادانه‌كه وه‌رگه‌ڕاون.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته زیاتر روونیكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له‌لایه‌ن دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه بووه، یه‌كه‌میان شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی ناوخۆیی بووه و ئه‌وی دیكه شه‌مه‌نده‌فه‌ری تۆرانگا بووه بۆ به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ی نێوان شاره‌كان و گه‌شته‌ی له سۆرابایا له جاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی بووه بۆ باندۆنگی پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه.
به‌گوێره‌ی پۆلیسی ئه‌ندۆنیسی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تۆرانگا 287 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، هاوكات شه‌مه‌نده‌فه‌ره ناوخۆییه‌كه 191 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو.
ئیبراهیم تۆمبۆ باسی له‌وه‌ش كردووه، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه و برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواستراونه‌ته‌وه. گوتووشیه‌تی، له‌م رووداوه‌دا تا ئێستا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ناسنامه‌كانیان ناسراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها 28 سه‌رنشینی دیكه‌ش بریندار بوونه.
پێكدادانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان و رووداوه‌كانی هاتووچۆ له ئه‌ندۆنیسیا بووه‌ته دیارده، زۆربه‌ی هۆكاره‌كه‌یشی بۆ كۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نانه‌ت فڕۆكه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.