منبج كۆنترۆڵ ده‌كرێت
چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی شاری منبج له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی "منبج" و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له دوا قوناغهكانیدایه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئازادكردنی شاره‌كه ڕابگه‌یه‌نرێت.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌كی "ئهلتبه" له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه كۆنترۆڵكرا،گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی "منبج" ڕایگه‌یاندووه"" له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا،كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
شه‌ڕی "منبج" كه ماوه‌ی "69" ڕۆژه به‌رده‌وامه و له 1/6/2016 ده‌ستیپێكردووه، به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، پاش ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 200 گوندی ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵكراوه و ڕووبه‌رێكی زۆری خاك كه زیاتر له 1100 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار كراوه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه پاش چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه،ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی شاری منبج و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕزگاركردنی شاره‌كه به ته‌واوی ڕابگه‌یه‌نن.