سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێ گەیشت
کوردستان
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی
ئه‌ڵمانیا
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ هەینی 1/19 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له تۆبياس ليندنهر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا پێگەیشت .
وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بە توندی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی و هاوسۆزی ئەڵمانیای کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئەرکەکانیان بۆ هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکان هەرێم ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .