خۆپیشاندانی رەوەندی کوردستانی له به‌لجیكا دژی هێرشەکانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو

K24 – هه‌ولێر:
له دژی هێرشه‌كانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر، ره‌وه‌ندی كوردستانی له به‌لژیكا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2024)، ره‌وه‌ندی كوردستانی له به‌لجیكا خۆپیشاندانیان له دژی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا و تێیدا هێرشه‌كانی تارانیان بۆسه‌ر هه‌ولێر ئیدانه كرد.
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان24 له برۆكسل رایگه‌یاندبوو، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان و هه‌ولێر، رەوەندی کوردی خۆپیشاندان لە وڵاتە ئەوروپییه‌كان و ئەمه‌ریکا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و لەبەردەم باڵیۆزخانەکانی ئێران کۆده‌بنه‌وه.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.