لە سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، وەڵامی نووسەر و رۆژنامەنووسان نادرێتەوە

شاری سلێمانی
شاری سلێمانی

K24 – هەولێر

نووسەر و رۆژنامەنووسێکی سلێمانی ئاشکرای دەکات، ماوەی یەک هەفتەیەک ویستویانە یاداشتێک لەبارەی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە لە سلێمانی بدەن، بەڵام تەنیا یەک پەرلەمانتار پێشوازی لێکردون.

شوان محەممەد، نووسەر و رۆژنامەنووس لە پەیامێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: "ماوەی یەک هەفتە بوو نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراقمان ئاگادار کردبووەوە کە ژمارەیەک نووسەر و رۆژنامەنووس و بەرپرسی پێشووی هەرێم یاداشتێکیان ئامادە کردووە لەسەر دەستدرێژییەکانی ئێران و تورکیا بۆ سەر هەرێم تا بنێرێت بۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، دوای پێنج رۆژ ئاگادارکردنەوە لە کۆی 18 ئەندام پەرلەمانی سلێمانی، لە پرسێکی چارەنووسسازی وەک ئەم دۆخە، تەنها یەک پەرلەمانتار پێشوازی لێکردن و یاداشتەکەی وەرگرت".

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر هاووڵاتییانی هەولێر خۆپێشاندان دەکرێت.