میران خه‌سرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌وییه هه‌ڵوه‌شانده‌وه و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شورته ده‌كات
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، میران خه‌سرۆ یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شورته‌ی شاری به‌غدا ده‌كات.
گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌مجاره به‌رێككه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و شورته واژۆ ده‌كرێت، هه‌ڵبه‌ت راهێنه‌ری یانه‌ی شورته‌ش زۆرترین خواستی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره كورده راگه‌یاندووه و داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌شی كردووه به زووترین كات میران خه‌سرۆی بۆ بگوازنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست كوردستان24ـیش كه‌وتووه گرێبه‌سته‌كه‌ی میران 215 ملیۆن دیناره، 75 ملیۆن دینار بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت و 140 ملیۆن دیناره‌كه‌ی دیكه‌ش بۆ یاریزانه‌كه ده‌بێت، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه رابگه‌یه‌ندرێت، له ئه‌گه‌ری چوونیشی بۆ یانه‌ی شورته ده‌بێته دووه‌مین یاریزانی كورد هاوشان له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت بایز كه بۆ وه‌رزی نوێ یاریی بۆ یانه‌ی شورته ده‌كه‌ن.
میران خه‌سرۆ، پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی هه‌ولێر پێگه‌یشتووه، دواتر تیپه‌كانی لاوان و یه‌كه‌می یانه‌كه‌شی تاقی كردۆته‌وه و ئێستاش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خه‌ریكی ئاماده‌كارییه‌كانه بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2018ـی رووسیا و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیایه، له ئه‌گه‌ری چوونی میران
