سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نەوزاد هادی و بارزان هادی قەساب دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسانەمەیەک ئاراستەی نەوزاد هادی و بارزان هادی قەساب دەکات و بۆ کۆچی دوایی خوشکیانەوە، هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت.

رۆژی دووشەممە (22ـی کانوونی دووەمی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی هەر یەکە لە نەوزاد هادی و بارزان هادی قەساب کرد و تێیدا هاتووە: " بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و  هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت".

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێزان نەوزاد هادی و بارزان هادی قەساب .

بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و  هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان