محەمەد عادل: برین لەهەر جێیەکی کوردستان هەبێت، ئازارەکەی بۆ هەمووانە
سبه‌ی (چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024)، له كه‌لار گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئەمڕۆ سێشەممە(23ی کانوونی دووەمی 2024)،محەمەد عادل یەکێک لە رێکخەرانی خۆ نیشاندانی سبەینێی کەلار بۆ کوردستان24 ئاشکرایکرد: سبەینێ کاتژمێر سیی دوای نێوەڕۆ خۆ نیشاندانی جەماوەری لە کەلار بەرێوەدەچێت، دەڵێت: مۆڵەتی خۆ نیشاندانمان وەرگرتووە لە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لە شاری کەلار، ئاماژە بەوە دەکات، لەبەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر کە بووە هۆی شەهید بوونی پێنج هاووڵاتی سڤیل ، لە رووی یاساییەوە، هەموو رێکارە یاساییەکانمان وەرگرتووە و لایەنی ئاسایش ئاگاداری ئەنجامدانی خۆ نیشاندانەکەیە.
ئەو رێکخەرە گوتی: ئامادەکاریمان بۆ خۆنیشاندانەکە کردووە، لەرێگەی کوردستان24 یشەوە داوای لە تەواوی چین و توێژینەوەکان، لە کەسوکاری ئەنفال و شەهیدان و، هەموو هاووڵاتییەکی کوردستان و نیشتیمانپەروەر کرد هاوبەشیان بکەن لەو خۆ نیشاندانە ، چونکە کوردستان یەک پارچەیە، دەڵێت: برین لەهەر پارچەیەکی کوردستان هەبێت، ئازارەکەی بۆ هەمووانە، بۆیە داوای لە هەمووان کرد یەکدەست دژی هێرشەکانی ئێران بووەستنەوە، گوتی: مەبەستمان تەنها ئیدانە کردن نییە، بەقەد ئەوەی مەبەستمانە یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی کوردستانیان نیشان بدەین.
جێی باسە،گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه له به‌رده‌م قوتابخانه‌ی له‌یلا قاسم بۆ رێزگرتن له سه‌روه‌ری نیشتمان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه به بیانووی بێ بنه‌ما كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و شه‌هیدبوونی ژن و منداڵ و خه‌ڵكی بێتاوانی لێكه‌وته‌وه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.