ئێمباپێ چارەنوسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە
درامای كیلیان ئێمباپێ و ریال مه‌درید به‌رده‌وامی هه‌یه ئه‌مجاره ده‌گوترێت یاریزانه فەڕه‌نسییه‌كه بڕیاری كۆتاییداوه و ته‌نیا ماوه له‌سه‌ر مووچه و شیرینی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریاڵ مه‌درید بگاته رێكه‌وتن.
به‌پێی رۆژنامه‌ی لیكیپی فەڕه‌نسی كه له ژماره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، كیلیان ئێمباپێ رازیبووه ده‌ستبه‌رداری 80 ملیۆن یۆرۆی شیرینی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان بێت، له به‌رامبه‌ردا یانه فەڕه‌نسییه‌كه رێگه‌ی ده‌ده‌ن هاوینی داهاتوو به خۆڕایی یانه‌كه‌یان جێبهێڵێت.
لیكیپ ئاشكراشی كردووه كیلیان ئێمباپێ له نێوان ریاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپوولدایه و ئه‌گه‌ری یانه ئینگلیزییه‌كه‌ش زۆر لاوازه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانە فەرەنسیەکە، ته‌نیا پۆشینی درێسی شاهانه‌كانی ده‌وێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، ئه‌وا په‌یوه‌ندی به یانە ئینگلیزیەکەوە ده‌كات و 100٪ وه‌رزی داهاتوو درێسی پاریس سانجێرمان نا‌پۆشێت.
لەلایەکی دیکەوە كه‌ناڵی ESPN ئاشكرای كردووه، ئێمباپێ جگه له ریاڵ مه‌درید هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ناوێت، به‌ڵام له‌وێش كێشه‌ی هه‌یه و داوای ئه‌و ئۆفه‌ره ده‌كات كه هاوینی 2022 یانە شاهانەکە پێشكه‌شی كرد و ئه‌ویش ره‌تیكرده‌وه، به‌ڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانە شاهانەکە، ئاماده نییه ئه‌و ئۆفه‌ره نوێ بكاته‌وه و ئاماده‌یه به بڕێكی زۆر كه‌متر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئەو یاریزانە بكات.
رۆژنامه‌ی ماركای نزیک لە یانەی ریاڵ مه‌دریدیش بڵاویکردەوە، یانە شاهانەکە ئاماده‌یه كیلیان ئێمباپێ بكات به خاوه‌نی به‌رزترین مووچه له یانه‌كه‌یان، به‌ڵام ئاماده نییه زۆر زیاتر له ڤینیسیۆس جۆنیۆر و جود بێلینگهامی پێبدات كه ئه‌و دوو یاریزانه ساڵانه 10 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ مووچه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام شاهانه‌كان ئاماده‌ن 50 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچه‌ی ساڵانه به ئێمباپێ بدات و باجه‌كه‌شی ده‌بێت له‌سه‌ر یاریزانه‌كه بێت. جگه له‌وه‌ش 100 ملیۆن یۆرۆ شیرینی گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت كه پێشتر ریاڵ مه‌درید ئاماده‌بوو له ساڵی 2022 بڕی 135 ملیۆن یۆرۆ شیرینی گرێبه‌سته‌كه‌ی و 75 ملیۆن یۆرۆ مووچه‌ی ساڵانه بدات به هێرشبه‌ره فڕه‌نسییه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ئەو یاریزانە و دواخستنی پرۆژه‌كه‌یان پێرێز له ئۆفه‌ره‌كه‌ی پێشووی پاشگەز بووه‌ته‌وه.