لەسەدا 37ـی عێراقییەکان کرێچین
K24 - هەولێر
قەیرانی نیشتەجێبوون مەرج نییە ژمارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە ژمارەی خێزانەکان کەمتر بن، بەڵام هەندێکجار کەسێک خاوەنی دوو خانوو یان زیاترە و لە یەکێکدا دەژی و ئەوی دیکەی بە کرێ داوە.
پۆلێن بەندییەکی نوێ دەریخست کە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان وڵاتاندا هەیە لە رێژەی خاوەندارێتی خانوو، واتە چەند لەسەدی ئەوانەی لە ماڵێکدا دەژین کە خۆیان خاوەندارێتی دەکەن و کرێچی نین؟
بەگوێرەی پۆلێن بەندییەکە، عێراق لە پلەی 111ـی جیهانیدا بووە لە کۆی 196 وڵات لە رێژەی خاوەندارێتی خانوو، واتە پلەکەی تاڕادەیەک نزمە، بەو پێیەی رێژەی خاوەندارێتی خانوو، نزیکەی لە 70%یە، واتە 26% یان زیاتر لە عێراقییەکان لە خانووی کرێ دا دەژین.
هۆنگ کۆنگی چین لە پلەی کۆتاییدا هات، تەنها نزیکەی 37%ـیان خاوەنی خانووەکانیانن و زۆربەی دانیشتوانیشیان کرێچین، لەبەرامبەردا ئەلبانیا بە زۆرترین رێژەی خاوەندارێتی خانووەکان، لە پلەی یەکەمدا هاتووە، چونکە کرێچیەکان تەنها لە 4% ـی دانیشتوان کرێچین.
لەسەر ئاستی عەرەبی، بەحرەین پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە رێژەی خاوەندارێتی خانووەکان لەلایەن دانیشتوانەوە، دوای ئەویش عومان، سوودان، مەغریب، ئوردن، کوەیت، فەڵەستین، میسر، تونس، لیبیا، سووریا، عێراقیش لە پلەی دوازدەهەمدایە لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا.