سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ئوردن دەکات
K24 - هەولێر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر)ی پێشوو، ئیدانەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ئوردن دەکات و سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربازە کوژراوەکان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "بەتوندی ئیدانەی هێرشە تیرۆرستیەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی ئورد دەکەم و سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربازە کوژاروەکان دەکەم. ئێمە هاوخەم و پشتیوانی گەلی ئەمریکاین لەم کاتە سەختەدا و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم".
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ناسراو بە سێنتکۆم رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (28ی کانوونی دووەمی 2024) بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی تاوەر 22 لە ئوردن، کە بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکایە لە ئوردن، بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون، کە هەشتیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) January 28, 2024