پێشەوا هەورامانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ئوردن دەکاتەوە

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ئوردن پەیامێکی بڵاوکردەوە و وێرای ئیدانەکردنی ئەو رووداوە رایگەیاندووە، لەهەمانکاتدا جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتی دۆستمان شانشینی ئوردنی دەکەینەوە.

رۆژی دووشەممە (29ـی کانوونی دووەمی 2024) پێشەوا هەورامانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە لە ئوردن کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی و هاوسۆزیمان لەگەڵ گەل و حکومەتی ئەمەریکا دەردەبڕین.

هاوکات لە پەیامەکەدا، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتی دۆستمان شانشینی ئوردنی دەکەینەوە و لەگەل تەشەنەسەندنی ناکۆکی و نائارامییەکان لە ناوچەکەدا نین".

هەروەها پێشەوا هەورامانی باسی لەوەشکردووە، "داواکارین کۆتایی بە گرژییەکان بهێندرێت و گشت کێشەکان بە دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن".

دەقی پەیامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ئوردن

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە لە ئوردن کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی و هاوسۆزیمان  لەگەڵ گەل و حکومەتی ئەمەریکا دەردەبڕین.

لەهەمانکاتدا جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتی دۆستمان شانشینی ئوردنی دەکەینەوە و لەگەل تەشەنەسەندنی ناکۆکی و نائارامییەکان لە ناوچەکەدا نین.

داواکارین کۆتایی بە گرژییەکان بهێندرێت و گشت کێشەکان بە دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن.

پێشەوا هەورامانی

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان