كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی پوتن بۆ توركیا ئاشكرا كرا
K24 - هەولێر:
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگی داهاتوو پوتن سه‌ردانی توركیا ده‌كات و خه‌ریكه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و سه‌ردانه ده‌كرێت.
یووری ئووشاكۆڤ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌می 2024) به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له مانگی (فێبرایه‌ر- شوبات)ـی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاندبوو، وه‌ك پره‌نسیپ، سه‌ردانه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا له مانگی شوباتی 2024 ئه‌نجام ده‌درێت، دۆخه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه، كه خشته‌ی كاری هه‌ردوو سه‌رۆكی توركیا و رووسیا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه ئاماده بكرێت.
هه‌روه‌ها پێشتریش ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاندبوو، به‌نیازه دیدارێك له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا له ساڵی 2024 ئه‌نجام بدات.