هه‌ولێر.. له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من 235 ئامێری نوێی راكێشانی پاره داده‌نرێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌دجیتاڵكردنی كاروباره‌كانی حكومه‌ت، یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كان و ئامێره‌كانی راكێشانی پاره (ئه‌ی تی ئێم)ـه‌كانی پڕۆژه‌كه له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر دوو هێنده‌ی زیادی كردووه.
بڕیاره ته‌نیا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، نزیكه‌ی 80 وێستگه بۆ نزیكه‌ی 235 ئه‌ی تی ئێمی بانكه‌كانی دابنرێت و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانن له رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
بانكه به‌شداربووه‌كانی پڕۆژه سه‌رقاڵی دانانی ئامێرهكانیانن له‌ناو وێستگه‌كانی شاری هه‌ولێر، كه تا ئێستا 11 وێستگه له شاری هه‌ولێر دانراون و ژماره‌یشیان له‌زیادبووندایه.
دامه‌زراندنی وێستگه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ی تی ئێمهكانی بانكه‌كان هاوكات دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌شێك له بانكه‌كانی فه‌رمانبه‌ران، ئاماژه‌ن بۆ فراوانبوونی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من.
ئێستا له رێگه‌ی 10 بانكی حكومییه‌وه پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی كارته بانكییه‌كان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، فه‌رمانبه‌رانیش به گڕوتینه‌وه به‌شداری له وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌ژماره بانكییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌می 2024) مه‌ڕوان ئه‌حمه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، تا ئێستا نزیكه‌ی 25 هه‌زار هه‌ژمار به خاوه‌نه‌كانیان دراوه‌ته‌وه، كه هه‌ر یه‌ك له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ده‌گرێته‌وه. گوتیشی، له پڕۆسه‌ی دانه‌وه‌ی كارته‌كان به خاوه‌نه‌كانیان به‌رده‌وامن.
سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ بانكه‌كان به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ئه‌ی تی ئێم له‌ناو وێستگه‌كاندا دابنێن.
رۆژی سێشه‌ممه (28ـی شوباتی 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستپێكردنی دەستپێشخەریی هەژماری من راگه‌یاند کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رێكه‌وتی 5ـی ئاداری 2023، رایگه‌یاند، دەستپێشخەری هەژماری من، کە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیاندرا، کۆمەڵێک سوودی بۆ هاووڵاتییان و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت، له سوودەکانی بۆ هاووڵاتییان، ئاسانکاری و سەلامەتی هەژمارەکان، پێدانی مووچە بەشێوەیەکی رێکوپێک و لەکاتی خۆیدا بەبێ نۆرەگرتن، کەمکردنەوەی مەترسیی دزینی مووچە و پاشەکەوت.
هه‌روه‌ها سوودی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بۆ بەرهەمە داراییەکان، دروستکردنی داهاتی زیادە لە دانانی پارەی نەختینەیی ناکارا لە پاشەکەوتدا، کڕینی کاڵا یان پارەدان بە خەرجییە کەسییەکان لە رێی قەرزی ئاسانەوە، باشتربوونی رۆشنبیری دارایی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سووده‌كانی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من له بواری پارەدانی دیجیتاڵی روونكردووه‌ته‌وه، له‌وانه، پارەدان بۆ کڕینی کاڵا و خزمەتگوزارییە ئۆنلایینەکان بە بەکارهێنانی کارتی بانکی، توانای حەواڵە لەنێوان هەژمارە جیاوازەکان لە رێی کارتی مۆبایل/ ئینتەرنێت، وەرگرتنی حەواڵەی نێودەوڵەتی بێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بکەیت.
سه‌باره‌ت ئابووریی هەرێمی کوردستانیشه‌وه، پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌بێته هۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی، بەهۆی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە کەرتی بانکییدا، زیادبوونی خەرجیی بەکاربەران بەهۆی زیادبوونی قەرزی تاکەکەسی، رەخساندنی هەلی کار لە کەرتی بانکی، کەمکردنەوەی پشتبەستن بە مامەڵەی کاش، زیادکردنی کارایی حکومەت و شەفافییەت، سەرهەڵدانی پارەدانی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان.