بیلال وه‌هاب: ئه‌مه‌ریكا له‌ناو عێراق تۆڵه‌ی هێرشی سه‌ر بنكه‌كانی له ئوردن ده‌كاته‌وه
K24 – هەولێر:
لێكۆڵه‌رێك له په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشبینی ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا له‌ناو عێراق تۆڵه‌ی هێرشی سه‌ر بنكه‌كانی له ئوردن بكاته‌وه. ده‌شڵێت، هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگری چه‌ند بژارده‌یه‌ك ده‌خه‌نه به‌رده‌م سه‌رۆكه‌كه‌یان.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌می 2024) بیلال وه‌هاب، لێكۆڵه‌ر له په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه‌كانی له ئوردن، له‌ناو خاكی ئێران‌دا نابێت، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌بێت، وه‌ك به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یان دووپاتكردووه‌ته‌وه.
بیلال وه‌هاب ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له هه‌مان كاتدا ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسانی ئێرانی له ده‌ره‌وه به‌ئامانج بگرێت، وه‌ك چۆن قاسم سوله‌یمانی و به‌پرسانی دیكه به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپدا به‌ئامانجگیران.
توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی له‌وه‌ش كرد، ره‌نگه گورزی ئه‌مه‌ریكا له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له‌ناو عێراق بێت، چونكه به‌هایه‌كی زیاتری ده‌بێت به‌تایبه‌تی كه بۆ ئێرانیش عێراق له سووریا و هه‌ر جێیه‌كی دیكه به‌یاخدارتره.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، به‌پێی پێشبینییه‌كان پێده‌چێت گورزه‌كه هه‌ر له‌ناو عێراق بێ، به‌تایبه‌تی كه مقاوه‌مه‌ی عێراقی به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
بیلال وه‌هاب سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ شێوازی تۆڵه‌كردنه‌وه چه‌ند بژارده‌یه‌ك ده‌خه‌نه به‌رده‌م جۆو بایدن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان په‌سند بكات و بڕیاری جێبه‌جێكردنی بدات.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لای خۆیه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تباركرد له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له ئوردن.
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌كات و ساتی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌درێته‌وه کە خۆیان دیاریدەکەن و گوتی: "له‌پێناو پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ته‌واوی رێككاره پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر".