وادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک بڵاوکرایەوە
K24 – هەولێر
پارێزگای کەرکووک لە نووسراوێکدا وادەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای دیاریکرد و لە رێگەی ئیدارەی ئەنجومەنەکەشەوە داوای ئاگادارکردنەوەی ئەندامەکانی کردووە ئامادەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بن.
نووسینگەی پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ سێشەممە، نووسراوێکی هاوپێچ لەگەڵ ناوی ئەندامە دەرچووەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئاراستەی هەر یەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و بەشی کارگێڕی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کردووە، داوای لە سەرجەم ئەندامە دەرچووەکان کردووە، کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە (1ی شوبات 2024) ئامادەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بن.
دوێنێ دووشه‌ممه ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سوێندی یاساییان خوارد، هەروەها حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی كارگێڕی كه‌ركووك بۆ سه‌رده‌می پێش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و سه‌پاندنی پارێزگایه‌كی خۆسه‌پێن بگه‌ڕێننه‌وه و كار ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردووی شاره‌كه.
لە ساڵی 2005 و لە دوای 18ساڵ، دانیشتووانی کەرکووک رۆژی دووشەممە (1ی کانوونی یەکەیمی 2023)، لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، دەنگیاندا بۆ هەڵبژاردنی 16 ئەندامی نوێی ئەنجومەن، کە 11 کورسی ئەنجومەنەکە بۆ پیاوان و چوار کورسیشی بۆ ئافرەتان و یەک کورسیش بۆ کۆتای پێکهاتەکانە، ئێستا لە ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک، کورد حەوت کورسی لە ئەنجومەنەکە بەدەستهێناوە.