هەڵبژاردەی خانمانی عێراق لە فەرەنسا خۆیان ئامادە دەكەن

خانمانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق
خانمانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق

هەڵبژاردەی خانمانی تۆپی پێی عێراق بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا كەمپێكی مەشق و راهێنانیان لە وڵاتی فەرەنسا دەستپێكرد، لە نێویاندا چەندان ئەستێرەی كورد لەو كەمپە بەشدارن.
دوێنێ دووشەممە 29 جەنیوەری 2024، شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی عێراق لە کۆمەڵگەی کلێر فۆنتێن لە باکووری پاریسی پایتەختی فەرەنسا كەمپێكی مەشقیان دەستپێکرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی فیدراسیۆنی ڕۆژئاوای ئاسیا کە مانگی داهاتوو لە سعودیەوە میوانداری دەکرێت.
كەمپەكەی هەڵبژاردەی عێراق كە تێیدا 26 كچە یاریزانی لەخۆگرتووە بۆ ماوەی یەك هەفتە لە فەرەنسا بەردەوام دەبێت و رۆژانە دوو یەكەی مەشق و راهێنان ئەنجام دەدەن، ئامانجیش لەم كەمپە ئامادەكاری یاریزانەكانە بۆ ئەوەی لەڕووی دەروونی و جەستەییەوە بۆ پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا ئامادە بكرێن.
پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا لە رۆژی 19ـی مانگی داهاتوو دەست پێدەكات تا 29ـی هەمان مانگ بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت بە بەشداریكردنی هەڵبژاردەكانی عێراق، لوبنان، ئوردن، لوبنان، فەلەستین، سوریا، گوام، و نیپاڵ و سعودیە.

خانمانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە فەرەنسا  سێشەممە 30 جەنیوەری 2024
خانمانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە فەرەنسا سێشەممە 30 جەنیوەری 2024
شاندی هەڵبژاردەی خانمانی تۆپی پێی عێراق لە باكووری پاریس لە فەرەنسا 29 جەنیوەری 2024
شاندی هەڵبژاردەی خانمانی تۆپی پێی عێراق لە باكووری پاریس لە فەرەنسا 29 جەنیوەری 2024