كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا لەسەر ڤالیڤا هاتە دەنگ

کامیلا ڤالیڤا، كچە یاریزانی خلیسکێنەری سەر سەهۆڵ
کامیلا ڤالیڤا، كچە یاریزانی خلیسکێنەری سەر سەهۆڵ

دادگای وەرزشی (CAS) بڕیاری كۆتایی لەبارەی لە دۆسیەی کامیلا ڤالیڤا، كچە یاریزانی خلیسکێنەری سەر سەهۆڵ دەرکرد و بڕیاریدا خانمە ڕووسییەکە بەهۆی سەرپێچیكردنی لە یاسایەكانی دژە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی چوار ساڵ لە ڕكابەرییەكان دووربخاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30 جەنیوەری 2024، دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا لە كاردانەوەیەكدا رایگەیاند کرێملین بڕیاری دادگای وەرزشی (CAS) قبوڵ ناکات.
پێسكۆڤ دەشڵێت: بێبەشکردنی ڤالیڤا بۆ ماوەی چوار ساڵ و لێسەندنەوەی مێدالیای زێڕی لە ئۆڵمپیكی 2022 لە پەكین و بێبەشكرانی لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەكان نادادپەروەرییە و هەڵوێستی خۆمان دەبێت.
پێسکۆڤ جەختی لەوە کردەوە دوای بڕیارەکانی دادگای CAS فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خلیسکانی، وەرزشوانانی ڕووسیا وەک پاڵەوانی ڕووسیا دەمێننەوە و خاوەنی شكۆ و گەورەیی خۆیانن و شانازییان پێوە دەكەین.
بەهۆی ئەو سزایانەی بەسەر وەرزشكارانی رووسیا سەپا، هەڵبژاردەی رووسیا 20 خاڵی لێ كەمكرایەوە و بەمەش بە 54 خاڵ بۆ پلەی سێیەم دابەزی، لەبەرامبەردا ئەمریكا بە 65 خاڵ و ژاپۆن بە 63 خاڵ پلەكانی یەكەم و دووەمیان لە ئۆڵمپیكی 2022 گرتووە، هەڵبژاردەی رووسیاش لە جیاتی مێدالیای زێر، مێدالیای بڕۆنزیان پێبەخشی.

کامیلا ڤالیڤا، كچە یاریزانی خلیسکێنەری سەر سەهۆڵ
کامیلا ڤالیڤا، كچە یاریزانی خلیسکێنەری سەر سەهۆڵ