ژه‌نه‌ڕاڵ ئێرنی ئۆدینیۆ بۆ كوردستان24: گفتوگۆكان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، پێویستمان به وه‌ڵامێكی به‌هێزی سه‌ربازییه
K24 - هەولێر:
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق و داهاتووی ئه‌و هێزانه و هه‌روه‌ها وه‌ڵامی هێرشی میلیشیاكان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، شاره‌زایه‌كی سیاسی ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ندین ساڵه گفتوگۆكان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، بۆیه پێویستمان به وه‌ڵامێكی به‌هێزی سه‌ربازییه.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئێرنی ئۆدینیۆ شاره‌زای سیاسی ئه‌مه‌ریكی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌داخه‌وه چه‌ندین ساڵه گفتوگۆكان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، تاكو ئێستا زیاتر له 160 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر بنه‌كه‌كانی ئێمه، كه به‌هۆیانه‌وه سێ سه‌ربازمان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و شاره‌زا سیاسییه ئه‌مه‌ریكییه راشیگه‌یاند، كرده‌ی سه‌ربازی ده‌توانێت هێرشی ئێران و میلیشیاكان بۆسه‌ر هاوپه‌یمانانمان له هه‌رێمی كوردستان رابگرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای 160 هێرش، كاتی ئه‌وه هاتووه هێرش بكرێت.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئێرنی ئۆدینیۆ روونیشیكرده‌وه، پێویسته له سه‌رۆك بایدن بپرسین كه بۆچی هێرش ناكاته‌سه‌ر ئه‌و میلیشیایانه، ئێمه پێمان گونجاوه له ئێستادا وه‌ڵامی هێرشه‌كان بدرێته‌وه.
ده‌شڵێت: "بایدن هه‌ڵبژاردنی له‌پێشه و ترسی له ده‌ستدانی ده‌نگه‌كان هه‌یه، له راستیدا نابێت ئه‌مه له‌بارچاو بگرێت، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكادا نییه".
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێنتاگۆن لە 17ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا زیاتر له 160 هێرش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا، لە عێراق و سووریا ئەنجامدراون و لەو ماوەیدا زیاتر لە 120 سەربازیان برینداربوون و سێ سه‌ربازیش گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئەمەریکا زۆر بەڕوونی دەڵێت، هەموو ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن گرووپە ملیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن، و ئێرانیش بە بەرپرسیار دەزانن، بەڵام نایانەوێت جەنگەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراونتر بێت، ئەگەرچی هەرکاتێک هەڕەشە بکەوێتە سەر هێزەکانیان لە کات و شوێنێک کە خۆیان هەڵیدەبژێرن وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.