فوئاد حوسێن بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن: پێویسته ناوچه‌كه له هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌كان دووربخرێته‌وه
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌كان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024) فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ئه‌نجام دا و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ربازی.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تاوتوێی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خاكی ئوردن كرا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لای خۆیه‌وه په‌یامی عێراقی پێ راگه‌یاند و سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لای خۆیه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تباركرد له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له ئوردن.
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌كات و ساتی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌درێته‌وه کە خۆیان دیاریدەکەن و گوتی: "له‌پێناو پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ته‌واوی رێككاره پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر"
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بایدن رایگه‌یاند، بڕیاری داوه چۆن وه‌ڵامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بداته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت شه‌ڕ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان بێت.
بایدن جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران له پڕچه‌ككردنی گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رپرسه به‌تایبه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئوردنیان ئه‌نجام دا.