ستیڤن کوری ڕکابەری ژنێک دەکات
ماڵپەڕی فەرمی NBA واتە خولی باسکەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ستێفان کوری و سابرینا ئیۆنێسکۆ لە چالێنجەکەی سێ خاڵیی پاڵەوانێتی ئۆڵ ستاری 2024 ڕکابەری یەکتری دەکەن؛ پێشبڕکێکە لە ژێر ناوی "ستێفان vs. سابرینا" بەڕێوەدەچێت.
ستێفان کوری یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی NBA، لەم دواییانەدا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ برێندان پۆجیمسکی ڕایگەیاند دەیەوێت رکابەری سابرینا بکات (خاوەنی ژمارەی پێوانەیی لە چالێنجەکەی سێ خاڵدا بۆ پیاوان و ئافرەتان). دوای بیستنی ئەم قسانە، باشترین یاریزانی خولی ئافرەتانی باسکەی ئەمریکا، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک پێشوازی لە بەڕێوەچوونی یارییەکی لەو شێوەیە کرد.
بەهۆی ئەوەی مەودای هێڵی سێ خاڵ بۆ سەبەتە و قەبارەی تۆپەکە لە باسکە پیاوان (NBA) و ئافرەتان (WNBA) جیاوازە، خولەکە مەرجی تایبەتی بۆ ئەم ململانێیە مێژووییە و بێ وێنەیە لەبەرچاو گرتووە.
ستێفان کوری بە تۆپێکی گەورەتر و لە دووری زیاتر ئامانجەکەی هەڵدەدات، سابرینا ئیۆنێسکۆش بە تۆپێکی ئافرەتان و لە پشت هێڵەوە لە سەبەتەکە نزیکتر ئامانجەکەی هەڵدەدات.
