کونسوڵی گشتی نوێی یۆنان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکەین

دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتی یۆنان
دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتی یۆنان

K24 - هەولێر

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە نيكۆلاوس ستێريوولاس كونسولى گشتيى نوێى يۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان دەکات، وێڕای پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتيگرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ كونسولى گشتيى نوێى يۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان، هيواى خواست بتوانێت بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى و هاوكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات.

تاوتوێكردنى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.