فلیک ئامانجی یەکەمی بارسێلۆنایە

هانس فلیک
هانس فلیک

دوای ئەوەی چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی یانەکەی دێنێت، کارگێری یانەکە چەند بژاردەیەکی وەکو شوێنگرەوەی دەست نیشانکردووە.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا دوای دۆڕانەکەی قورسەکەی بەرامبەر ڤیاریاڵ بە ئەنجامی 3-5، رایگەیاند لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی یانەکەی دێنیت، کارگێری یانەکەش هەر زوو داواکەی راهێنەرەکەیان پەسەند کرد و بە دوای شوێنگرەوەی کەوتوون، بە گوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لەو یانەیە، چەند راهێنەرێک هەن کە پاڵێوارون بۆ راهێنەرایەتی ئەو یانەیە.

کریستیان فاڵک رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، دێکۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەی راسپاردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ هانس فلیک راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان، دەست بە گفتوگۆ بکەن، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو، لە شوێنی چاڤی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەربگرێت.

راهێنەرە ئەڵمانیەکە ماوەیەکە لە ئیسپانیا خەریکی بەسەر بردنی پشووە و کەسە نزیکەکانیشی ئاگاداریان کردووەتەوە، پاڵێواری یەکەمی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنایە.

هانس فلیک لەوەتەی سێبتەمبەری ساڵی 2023 دوای وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، پەیوەندی بە هیچ یانە و هەڵبژاردەیەک نەکردووە، ئەو راهێنەرەی پێشووی یانەی بایرن میونشن، پێشتر لە ساڵی 2021، ئۆفەرێکی یانەی بارسێلۆنای، بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە رەتکردووەتەوە.

Fly Erbil Advertisment