وهزیری بهرگری بهریتانیا: لهگهڵ ئهمهریكا بهشداری هێرشکردنە سەر گروپەکانی نزیک لەئێران ناكهین
K24 – هەولێر:
بەریتانیا رەتیدەکاتەوە هاوشانی ئەمهریکا بەشداری هێرشکردنە سەر گرووپەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سووریا بکات.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، گرانت شاپس وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی هاوبەشی ئەمهریکا ناکات بۆ لێدان لەگرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سووریا.
گرانت شاپس راشیگەیاند، تەنیا لەچوارچێوەی هێرشکردنە سەر حووسییەکان لەگەڵ ئەمهریکا هاوشانی یەکتر کاردەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش ئەگەری هەیە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری بەریتانی رەوانەی دەریای ناوەڕاست بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، میدیا ئەمهریکییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئیدارەی بایدن پلانی هێرشکردنەسەر گروپەکانی نزیک لەئێرانی لەعێراق و سووریا دانەوە، پلانەکەش چەند رۆژێک دەخایەنێت.
پێشتریش جەیمس هێبی، جێگری وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاندبوو، بەریتانیا کەشتی فڕۆکە هەڵگری بۆ دەریای سوور جوڵاندووه، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان لە ناوچەکە و ڕەنگە ئەم کەشتی فڕۆکە هەڵگرەی بەریتانیا جێگەی کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکی "دوایت ئایزنهاوەر" بگرێتەوە.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە لهسهر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئهو بنكه سهربازییانەی ئهمهریكا كه هێرشیكراوهتهسهر، دهكهوێته سێگۆشهی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن و لە شەڕی داعش رۆلێکی بەرچاویان هەبوو لە تێکشکاندنی چەکدارەکانی ئەو گرووپە و ئازادکردنی ناوچەکانی عێراق و سووریا کە لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوون.