زیاتر له 55 مادده‌ی ده‌ستووری عێراق كه تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستان پێشێل كراوه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌ستووری ساڵی 2005ـی عێراق نیشانه بوو بۆ هاتنه‌كایه‌ی عێراقێكی نوێ، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌م ده‌ستووره رووخسار و سه‌قامگیری عێراقی تێك داوه. به‌شێك له سیاسییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌نده‌كانی ده‌ستوور به ده‌ست لایه‌نه شیعه‌كانه‌وه وه‌ك لاستیكی لێ هاتووه.
رائید فه‌همی، سكرتێری حزبی شیوعی عێراق له‌و باره‌یه‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 راگه‌یاند، لایه‌نه شیعه‌كان ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندییان بێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌یشی له به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌بێت فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كاتی پڕۆژه‌یاساكاندا بۆ نموونه یاسای بودجه رێككه‌وتن ده‌كرێت، به‌ڵام كاتێك له‌گه‌ڵ یاسا و ده‌ستووردا یه‌كناگرێته‌وه، كێشه‌ی لێ دروست ده‌بێت. گوتیشی، هه‌ندێك لایه‌نی شیعه بڕوایان به هه‌ندێك مادده‌ی ده‌ستوور نییه كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه.
زیاتر له 55 مادده‌ی ده‌ستووری عێراق كه تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستان پێشێل كراوه، ته‌نانه‌ت به ئاستێك گه‌یشتووه كورد و سوننه پێیان وایه دادگاكانیش به‌نده‌كانی ده‌ستوور به‌و شێوه شی ده‌كه‌نه‌وه، كه زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌باح سوبحی، په‌رله‌مانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ده‌ستوور, هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت و ده‌بێت كورد پشتی پێ ببه‌ستێت و كۆڵ نه‌دات.
جه‌ختیشیكرده‌وه ده‌بێت ئه‌و لایه‌نه عێراقییانه‌ی بڕوایان به ده‌ستوور و مادده نییه، له كۆتاییدا هه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستوور، چونكه چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان ده‌كات.