ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشه‌كردنه سه‌ر گرووپه‌كان له عێراق چاوه‌ڕوان ده‌كات كه‌شوهه‌وا له‌باربێت

K24 – هەولێر:
له‌وه‌ته‌ی 28ـی مانگی رابردووه‌وه جیهان، ئێران و عێراق چاوه‌ڕوانی گورزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكان بۆ سه‌ر مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كردیانه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن كه بووه هۆی كوژرانی سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و برینداربوونی 40ـی دیكه.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كۆشكی سپی ره‌زامه‌ندی نیشان داوه له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌ك گورزی سه‌ربازی له عێراق و سووریا.
به گوێره‌ی تۆڕی "سی بی ئێس"ـی ئه‌مه‌ریكی كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سوپای ئه‌و وڵاته ده‌ستیكه‌وتووه، كاتی گورزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌سته به سروشتی كه‌شوهه‌وای عێراق و سووریا و ئاساییبوونه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاسان بكات.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وای عێراق كه ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 2ـی شوباتی 2024) بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژانی داهاتوو كه‌شوهه‌وا ناجێگیر ده‌بێت و شه‌پۆلێكی بارانبارین و ته‌م عێراق ده‌گرێته‌وه.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لای خۆیه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تباركرد له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له ئوردن.
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌كات و ساتی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌درێته‌وه کە خۆیان دیاریدەکەن و گوتی: "له‌پێناو پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ته‌واوی رێككاره پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر".
هه‌روه‌ها رۆژی (سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024) جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بڕیاری داوه چۆن وه‌ڵامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بداته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت شه‌ڕ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان بێت.
بایدن جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران له پڕچه‌ككردنی گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رپرسه به‌تایبه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئوردنیان ئه‌نجام دا.