ئاڵفۆنسۆ دەیڤز وەڵامی هەموو دەنگۆکان دەداتەوە
چەند وەرزێکە بەردەوام کاتی کرانەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان، ئاڵفۆنسۆ دەیڤز بەرگریکاری کەنەدی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، ناوی بە یانەی ریاڵ مەدرید دەبەسترێتەوە.
بەرگریکارەکەی باڵی چەپی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، رەنگە هاوشێوەی زۆربەی یاریزانەکان خەونی لەبەر کردنی درێسی یانەی ریاڵ مەدریدی هەبێت، بەڵام هەرگیز ئەو حەزەی ئاشکرا نەکردووە، بەم دواییەش هەموو ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە باس لە جێهێشتنی یانەکەی دەکەن.
دەیڤز لە نوێترین دیمانەی لەگەڵ رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی، سەبارەت بە دەنگۆکانی ئەم زستانەش گووتی '' لە ریزەکانی یانەی بایرن میونشن زۆر دڵخۆشم و هەست بە ئاسوودەیی دەکەم، لە یانەیەکی نموونەیی یاریی دەکەم، یانەکەم واتە بایرن میونشن، یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان ''.
بەرگریکارە کەنەدیەکە تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا هەیە، واتە ناتوانێت بەبێ رەزامەندی یانەکەی، تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.