پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی فرۆشتنی شامپۆی خراپ دەستگیرکرد
K24 – سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا، دوای شامپۆیەکی فرۆشتبوو کە ببووە هۆی تێکچوونی تەندروستی هاووڵاتییەک.
رۆژی یەکشەممە (4ـی شوباتی 2024) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە شامپۆی پێ فرۆشراوە و دوای بەكارهێنانی بارودۆخی تەندروستی و تێكچووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر تواندرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ك، ح ناسراو بە ح، س لەدایكبووی 1992 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 416 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە .