گه‌نجێكی هیندی به ته‌نها مانگی هه‌نگوینی به‌سه‌ر ده‌بات
له‌جیاتی هاوسه‌ره‌كه‌ی, وێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد
K24 - هه‌ولێر:
فازیان باتێل و سانا، دوو هاوسه‌ری هیندین، له 12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو هاوسه‌رگیریان كرد، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵبوونییان به كار، بڕیارییاندا مانگی هه‌نگوینی خۆیان بخه‌نه مانگی ئابی ئه‌مساڵ، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شت بۆ وڵاتانی ئیتاڵیا و یۆنان بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌م دوو هاوسه‌ره هیندییه نه‌یانتوانی هیواكه‌یان بهێننه دی و به‌هۆی ئه‌وه‌ی "سانا" به‌ر له گه‌شته‌كه، پاسپۆرته‌كه‌ی ونكرد، بۆیه فایزانی هاوسه‌ری رازیكرد بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نها گه‌شته‌كه‌ی بكات.
فازیانی هاوسه‌ری ئه‌و خانمه ده‌ڵێت: "به ته‌نها ده‌ستم به گه‌شته‌كه‌م كرد، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بیری هاوسه‌ره‌كه‌ی بكه‌م، هه‌روه‌ها وێنه‌كه‌ی ئه‌وم له‌گه‌ڵ خۆم هێناوه و له كورسییه‌كه‌ی ته‌نیشت خۆم هه‌ڵمواسیوه".
فازیان وێنه‌ی سانای هاوسه‌ری ده‌باته هه‌موو ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییانه‌ی كه سه‌ردانییان ده‌كات و له‌سه‌ر پێشنیازی یه‌كێك له هاوڕێكانیشی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تویتێكی بۆ سوشمان سواراج, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌رهێنانه‌وه‌ی پاسپۆرتی هاوسه‌ره‌كه‌ی یارمه‌تییان بدات.
ئه‌و خانمه وه‌زیری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری وه‌ڵامی ئه‌و گه‌نجه‌ی داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "به هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێ په‌یوه‌ندیم پێوه‌بكات بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بكه‌م و بینێرمه كورسییه‌كه‌ی به‌رامبه‌رت".
دواتر فازیان به وێبسایتی بوزفیدی راگه‌یاند، ئێستا هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌رقاڵی مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌یه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به گه‌شته‌كه‌ی رابگات.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)