نیوه‌ی ژنان له كاتی كاركردندا ده‌كه‌ونه به‌ر ئازار و ده‌ستدرێژی سێكسی
به چه‌ندین شێواز ئازار ده‌درێن
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆنگره‌ی یه‌كێتی كار له بریتانیا نیوه‌ی ژنان له كاتی كاركردندا ده‌كه‌ونه به‌ر ئازار و ده‌ستدرێژی سێكسی، كه زۆربه‌یان ئه‌و ده‌ستدریژییه راناگه‌یه‌نن و باسی لێوه ناكه‌ن.
توێژینه‌وه له‌سه‌ر 1500 ژن ئه‌نجامدراوه، كه 52% له ژنان له كاتی كاركردندا كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، یه‌ك له‌سه‌ر سێی ژنان به‌ره‌وڕووی قسه و نوكته‌ی ناشیرین ده‌بنه‌وه و یه‌ك له‌سه‌ر چواریشیان ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ست لێدانی ناگونجاو.
فرانسیس ئۆگرادی، ئه‌و ژنه بریتانییه‌ی كه به‌رپرسی یه‌كێتی كاری وڵاته‌كه‌یه رایگه‌یاند ئه‌و رووداوانه كاریگه‌ری و هه‌ستێكی شهرمێنانه و ترس له‌سه‌ر ژنان به‌جێ دەھێڵن.
ئۆگرادی به رادیۆ بی بی سی 4 رایگه‌یاند ئه‌و كارانه غه‌مبارمان ده‌كات، كاتێ له ته‌نیا ده‌مانه‌وێ كاره‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین و رێزمان لێ بگرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و كاره به ریسوایی به‌ناو ده‌كات كه هه‌ندێ له ژنان هه‌ست ده‌كه‌ن، به‌رپرسه‌كانیان به‌م شێوازه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. به‌ڵام زۆر كه‌من ئه‌و ژنانه‌ی كه هه‌ست ده‌كه‌ن به‌رپرسه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی گونجاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
به‌پیی ئه‌و راپرسییه‌ی كه كراوه، ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر ژنان له‌كاتی كاركردندا چه‌ندین شێوازی هه‌یه، وه‌ك نۆكته و كۆمێنتی ناگونجاو له لایه‌ن هاوكارانی سه‌باره‌ت به ژیانی سێكسی تا ده‌گاته ده‌ست بۆ بردن، له باوه‌ش گرتن، ماچ كردن و ته‌نانه‌ت داوای سێكس كردن.
له لایه‌كی تره‌وه نووسینگه‌ی راوێژی هاووڵاتیان رایگه‌یاند جیاكاری ره‌گه‌زی روو ده‌دات كاتێ كه مرۆڤ دواكاری بۆ به‌رزكردنه‌وه یان كاری نه‌رم پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌و كاته‌شی دووچاری جیاكاری ده‌بنه‌وه كه بڕیار ده‌درێت چ كه‌سانێك هه‌ڵده‌بژێن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله یان راهێنان و فێركردن یان پێدانی ده‌رفه‌تی پێشخستنی تواناییهكانیان.







