ئاسایشی دهۆک دوو کەسی دەستگیرکرد؛ "پێنج هەزار دۆلاری ساختەیان پێ بووە"
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی پارێزگای دهۆک دوو کەسی دەستگیرکرد کە بڕی پێنج هەزار دۆلاری ئەمەریکی ساختەیان پێ بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13-02-2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی پارێزگای دهۆک لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، تیمەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە بڕی پێنج هەزار دۆلاری ئەمەریکیی ساختەیان پێ بووە و بۆ "قومارکردن" بەکاریان هێناوە.
هەردوو تۆمەتبارەکە، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە گوێرەی ماددەی 281 لە یاسای سزادان، رەوانەی دادگا کراون و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی پارێزگای دهۆک داوا لە هاووڵاتییان دەکات هەر کاتێک گومانیان لە بوونی کارێکی ساختەکاری کرد، دەستبەجێ پەیوەندی بە ژمارە (106)ـی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.