کەشناسی: سبەی بارانی بەخوڕ دەبارێت

K24 – هەولێر:
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگرێته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ببارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (13ـی شوباتی 2024) ده‌سته‌ی كەشناسی عێراقی بڵاویكرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی چوارشه‌ممه شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگرێته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ببارێت و له رۆژهه‌ڵاتی عێراقیش ئه‌گه‌ری روودانی لافاو هه‌یه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی راشیگه‌یاند، دوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی شێ‌دار له ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ڵبكه‌ن و له ناوچه‌كه یه‌كبگرن و له سه‌رانسه‌ر هەرێمی كوردستان و عێراق بارانبارین و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فربارین ده‌ستپێبكات و له هه‌ندێك كاتدا بارانبارینی مامناوه‌ند بگۆڕێت بۆ بارانی به‌خوڕ و له رۆژهه‌ڵاتی عێراقیش ئه‌گه‌رێكی زۆره كه لافاو رووبدات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، شه‌پۆله‌كه له رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی شه‌ممه له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ناوچه‌كانی باشوور، پێشبینی ده‌كرێت ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی كۆتایی بێت.